گڕ به‌ربووه‌ ژوورێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ گڕ له‌ ژوورێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ربوو، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو تا ئێستایش هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ژوورێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ هه‌ولێر سووتا. رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى له‌ هه‌ولێر رووداوه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت پشتڕاستكرده‌وه‌ و گوتى، "ژوورێك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سووتاوه‌، كه‌ به‌ ژوورى ته‌كنیكى ناسراوه‌، له‌ كابینه‌ پێكهاتووه‌".

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش روونى كرده‌وه‌ له‌ ته‌نیشت كابینه‌كه‌، باخچه‌یه‌كى ساوایانى منداڵان هه‌بووه‌، كه‌ منداڵانى فه‌رمانبه‌رانى تێدابووه‌. مه‌ترسییه‌كى زۆرى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر منداڵه‌كان بووه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌موویان سه‌لامه‌تن.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى ئاگره‌كه‌، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش دووپاتى كرده‌وه‌ تا ئێستا هیچ هۆكارێك دیار نییه‌ و خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین