سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ دەستی لە جەهەپە کێشایەوە تورکیە

نوچەنێت

کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە جەهەپە ڕاگەیاند، چاوەروان دەکرێت بەم نزیکانە پەیوەندی بە پارتی نوێ بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزەل بکات.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/8/12) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، دوای دوورخستنەوەی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە و هاتنەوە سەر دەسەڵاتی کەمال کلیچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی جەهەپە بە بڕیاری دادگا تادێت حیزبەکە بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت و زۆربەی کادیر و ئەندامان دەست لەکاردەکێشنەوە.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی جەهەپە و کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتوو کە بەیەکێک بە سەرسەخترین ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دادەنرێت ئەمڕۆ بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لە جەهەپە ڕاگەیاند.

لەبارەی ئەو بڕیارەی ئیمامئۆغڵو دەڵێت، "ئەم بڕیارەم لەپێناو داهاتووی میللەتەکەمان و ئەو بەرپرسیارێتی و بەهایانەی هەڵمگرتووە دەستلەکاركێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی (17) ساڵەی پارتی گەلی کۆماری تورکیا ڕادەگەیێنم."، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئەمڕۆ تورکیا زیاتر بەهێزە، بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی زیاتر دیموکراسی تر و داهاتوویەکی دڵخۆش تر بەیەکەوە رێگایەکی نوێ دەکەینەوە."

دوای هەڵکشانی ناکۆکییەکانی جەهەپە و وازهێنانی ئۆزگور ئۆزەل لەو پارتە و دامەزراندنی پارتێکی نوێ بەناوی "یەنی پارتی"، لایەنگرێکی زۆری جەهەپە وازیان لە حیزبەکەیان هێناوە و پەیوەندییان بەو پارتە نوێیە کردووە و چاوروان دەکرێت ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە لە ئێستادا لە زیندانە بەهۆی چەند دۆسیەییەکی جیاواز پەیوەندی بە یەنی پارتی بکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین