داهاتووی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا نادیارە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە دەست لەکار کێشانەوە، سباستیان لێکۆرنۆی، جارێکی تر لەلایەن سەرۆکی فەڕەنساوە بۆ ئەم پۆستە ڕاسپێردرایەوە، گەورەترین پارتی راستڕۆی تووندڕەوی وڵاتەکەش دژایەتی بڕیارەکە دەکات.

ڕۆژی شەممە (2025/10/11) ماڵپەڕی (سکای نیوز) ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا جارێکی تر سباستیان لێکۆرنۆی تەمەن (39) ساڵی بۆ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بەربژێر کردەوە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکی ئەم وڵاتە کردبوو. لەم بارەیەوە ئۆفیسی سەرۆکی فەرەنسا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "لێکۆڕنۆ دەبێتەوە سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا".

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەڕەنسا (ئێلیزێ) سەبارەت بەم پرسە ڕایگەیاند، "جارێکی تر سەرۆک کۆماری سباستیان لێکۆرنۆی وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کردەوە و ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێسپارد." لە بەرامبەردا، پارتە راستڕۆکان دەڵێن، "ئەمجارەش حکومەتەکەی دەڕووخێنن".

هاوکات لێکۆڕنۆ گوتی، "ئەرکە نوێیەکەی قبوڵ کردووە، دڵنیا دەبێتەوە لەوەی تا کۆتایی ساڵ فەڕەنسا بودجەی هەبێت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییان بکرێت، پێویستە کۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە بهێندرێت". لە لایەکی ترەوە، گەورەترین پارتی راستڕۆی تووندڕەوی فەرەنسا رایگەیاند، "دەستبەجێ هەوڵی رووخاندنی حکومەتە نوێیەکەی فەڕەنسا دەدەن، لەبەر ئەوەی پێیان وایە حکومەتەکە هیچ داهاتوویەکی نییە."

سباستیان لیکۆرنۆی حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی کابینەی ماکڕۆنە، مانگێک لەمەوبەر لە کاتی دەستنیشان کردنی وەک سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ڕکابەرە چەپ و ڕاستەکان ڕەخنەیان لە دەستنیشانکردنی گرت، لە بەرامبەردا هەندێک لە لایەنگرانی میانڕەو پشتگیریان دەکرد.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین