ئەمریکا: ڕووسیا گازی سروشتی وەک چەکێک دژی ئەورووپا بەکاردەهێنێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمریکا ڕووسیا بە هۆکاری پشت قەیرانی نرخی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەورووپا تۆمەتبار دەکات و دووپاتیدەکاتە، تاکە چارەسەر ڕووسیایە

راوژێکاری جۆبایدن بۆ ئاسایشی وزە، ئاشکرای دەکات، کە ڕووسیا هەناردەکردنی گازی سروشتی وەک چەک دژی بازاڕەکانی ئەورووپا بەکاردەهێنێت.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا، ئاموس هوکوستین وتی" ڕووسیا لەوە نزیک بۆتەوە کە گازی سروشتی وەک چەکێک دژی بازاڕەکانی ئەورووپا بەکاربهێنێت، ئەگەر رووسیا ڕاست دەکات گازی هەیە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردن، دەتوانێت خواستی بازارەکان دابین بکات، ئەگەر ئەمە ناکات دیارە دەیەوێت ئەورووپا تووشی قەیران بکات، لە پێناو دەستەبەرکردنی  وئامانجی تری رووسیا بەرامبەر بە ئەورووپا، کە هیچ پێوەندیەکیان بە پرسی وزەوە نیە".

ئاموس ئەوەیشی وت" هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گاز لە بازاڕەکانی ئەورووپا تەنیا پێوەست نیە بە ڕووداوەکانی ناوچەکە، بەڵکو وشکبوونی لە کێلگەکانی وڵاتی چین، بوونەتە هۆی هەڵکشانی نرخەکان و ئەنجام کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکانی چین  و زیادبوونی خواستی بازارەکانی بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی زیاتر".

سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتی ئێستای قەیرانی گاز، ڕاوژێکاری جۆ بایدن وتی" ڕووسیا لە بارودۆخێکی باشدایەو دەتوانێت گازی زیاتر هەناردەی بازارەکان بکات"

هەروەها وتیشی"لەم کاتەی ئێستادا، رووسیا تاکە فاکتەری چارەسەری دابینکردنی ئاسایشی وزەی ئەورووپایە، بە تایبەت لە زستانی ساردی ئەمساڵدا".

ئەم لێدوانەی بەرپرسانی ئەمریکا بەرامبەر بە سیاسەتی وزەی رووسیا لە کاتێکدان، کە نرخەکانی گازی سروشتی بەڕێژەی ٪113 بەرزبوونەتەوە و هەر هەزار تۆن  گاز بە زیاتر لە 5 دۆلار دەفرۆرشێت. ئەمەیش بووە هۆی نارەزایەتی وڵاتانی بەکاربەر و تۆمەتبارکردنی رووسیا بە بەکارهێنانی گازی سروشتی وەک چەکێک دژی ئەورووپا، بەڵام سەرۆکی رووسیا، ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردنەوە و بەهەڵسەنگاندێکی چەوت ناوی بردن و لەهەمانکاتدا هۆکاری دروستبوونی قەیرانی گازی لە جیهان بەستەوە بە سیاسەتی هەڵەی وڵاتانی ئەورووپا لە بەرهەمهێنانی وزە لە 10 ساڵی ڕابردوودا.

هەروەها سەرۆکی رووسیا دووپاتیکردەوە، تاکە چارەسەر بۆ قەیرانی گاز لە ئەورووپا، واژووکردنی گڕێبەستی دوور مەودایە و ڕووسیا ئامادەی ڕێککەوتنی تازەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین