جۆن کێری: هیچ وڵاتێکی جیهان پارەی تەواوی نیە بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی ئابووری جیهان

نوچەنێت

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گۆرانی کەشوهەوا پلانی ئەمریکای بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا 2030 ئاشکرا کرد

جۆن کێری نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری گۆرانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە پێش دەستپێکردنی کۆربەندی COP26، زانیاری تازە لەبارەی پلانەکانی ئەمریکا و گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی ئاشکرا دەکات.

کێری لە بارەی سیاسەتی سفر کاربۆنی ئەمریکا وتی" لە ساڵی 2030 سێکتەری وزەی ئەمریکا خاڵی دەبێت لە کاربۆن و وزەی پاک بەرهەمدەهێنین"

سەبارەت بە داهاتووی سیاسەتی وڵاتان و پارەی دابینکراو بۆ پاراستی ژینگە و بنەمایەکانی کەشوهەوا، جۆن کێری وتی" هیچ وڵاتێکی جیهان پارەی تەواوی نییە بۆ ئەوەی پیشەسزای وزە بگۆڕیت بۆ وزەی سەوز، بەلام بە هاوکاری هەماهەنگی پێکەوەیی، هەروەها کەرتی تایبەت، دەواتین بگەین بەو ئامانجە".

جۆن کێری ئەوەیشی زیاد کرد، پرسی گۆرانی کەشوهەوا پرسێکی زانستیە و پێویستە هەموومان پارێزگاری لە پلەکانی گەرمای گۆی زەوی بە  پلانێکی ستراتیژی بکەین و ئەوەیش بڕیاری گرنگی پێویستە.

ڕاگەیاندنی پلانی ئەمریکا بۆ سیاسەتی سفر کاربۆنی لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆربەندی COP26، لە گلاسکۆ و کۆکردنەوەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بۆ گۆڕینی پێشەسازی وزە و کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی دژی ژینگە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین