بەریتانیا چاوی بڕیوەتە کاڵایەکی گرانبەهای ئوردن ئابووری جیهان

نوچەنێت

پێش بەستنی کۆربەندی COP26ـی تایبەت بە گۆرانی کەشوهەوا، بەریتانیا چاوی بڕیوەتە کانزاییە گرانبەهاییەکانی ئوردن بۆ واژووکردنی گرێبەستی تازە لە بواری وزەی جێگرەوە و کەمکردنەوەی پشت بەست بە نەوت و گاز

لە وڵاتی ئوردن کۆربەندێکی تایبەت بە کانزایە گرانبەهاییەکانی وڵاتە عەرەبیەکان Arab Mining and Minerals Conference بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.

ئەم کۆنفرانسە ساڵانە لە وڵاتی بەریتانیا دەبەسترێت، بەڵام دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، یەکەمنیجارە کۆنفرانسی سالانەی کانزاییە گرانبەهاییەکان لەدەرەوەی سنوورەکانی بەریتانیا و لە ئوردن  بەڕێوەبچێت.

ئامانجی سەرەکی لەو کۆفرانسە، گەڕان وپەرەپێدانی وڵاتانی ناوچەکەیە بە کانزاییە گرانبەهاییەکان  و ڕۆڵیان لە گۆرانی پیشەسازی وزە بۆ وزەی کاربۆنی.

لە کۆنفرانسەکەدا چەندین تەوەر دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆی نیوان وڵاتان. دیارکردن و دەستیسانکردنی ناوچە دەوڵەمەندەکانی بە کانزایە گرانبەهاییەکان، شێوازی بازارگەری کانزاییەکان، چۆنیەتی پارەدارکردنی پرۆژەکانی ئەو بوارە، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسی تایبەت بە کانزایە گرانبەهاییەکانی وڵاتە عەرەبیەکانە.

وڵاتانی بەشداربوو لە کۆنفرانسەکە پێکهاتوون لە ئوردن، عێراق، مۆریتانیا،ئیمارات، ئەمریکا،بەریتانیا، فەرەنسا و ئوسترالیان.

بەستنی ئەم کۆنفرانسە لە وڵاتی ئوردن لە کاتێکدایە، ماوەی ساڵێکە حکوومەتی ئوردن لە رێگەی پرۆژەی زانستی و بازرگانی کار بۆ دۆزینەوە و پەەرپێدانی ماددەی زیاتری کانزاییە گرانبەهاییەکان دەکات.

لەبارەی گرنگی کۆنفرانسەکە، وەزیری وزەی ئوردن وتی" پیشەسازی کانزاییە گرانبەهاییەکان رێژەی ٪7ــی داهاتی ناوخۆیی ٪19 ــی پشکی هەناردەکاری ئوردن پێکدەهێنیت"

هەروەها وتیشی" وڵاتی ئوردن خاوەن گەورەترین ڕێژەی کانزایە بەهاییەکانی فۆسفات، بۆتاس،برۆم، ماددەی تری گرانبەهای وڵاتە عەرەبیەکانە"

کاتی بەستنی کۆنفرانسی کانزایە گارنبەهاییەکان پێش بەستنی کۆربەندی COP26ــی تایبەت بە گۆرانی کەش هەوایە لە نۆڤەمبەری داهاتوو کە بەسەرپەرەشتی بەریتانیا دەبەسترێت. وڵاتە زلهێزەکان ئامادەکاری بۆ بەشداربوون و واژووکردنی گرێبەستی تازەی نێوانیان دەکەن، بە تایبەت لە پیشەسازی وزەی جێگرەوە و گۆرینی کەرتی وزە لە کاربۆنیەوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە.

کانزاییە گرانبەهاییەکان بنەمای سەرەکین لە هەنگاوەکانی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی و بەهەمهێنانی وزەی جێگرەوە.

لەبارەی گرنگی کانزایە گرانبەهایەکانی وڵاتی ئوردن بۆ کۆربەندی COP26ــی تایبەت بە گۆرانی کەش هەوا وتی" لە ئێستادا هەوڵەکانی وڵاتانی جیهان بۆ سەر کانزایە گرانبەهاییەکانە بۆ ئەوەی ژینگەی جیهان لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کارەساتە مرۆییەکان بپارێزن، بۆ ئەومەبەستە ئوردن هەموو هەوڵەکانی دەخاتە کار بۆ ئەوەی کار بۆ پێشخستن و پەرەپیدانی زیاتری ئەو کانزایانە بکات و لە داهاتوودا دەتوانین  کار بۆ زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن و بەرزکردنەوەی داهاتی ناوخۆی  ئوردن بکەین "

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین