جۆن کیری داوای پارە بۆ پلانی ئابووری جیهان

نوچەنێت

جۆن کیری بۆ وازهێنان لە وزەی کاربۆنی و هەنگاونان بۆ وزەی جێگرەوە داوای پارە لە وڵاتە زلهێزەکان دەکات و پێشنیار دەکات پرۆژەکە لە ملیاریەوە بگۆرن بۆ پرۆژەی ترلیۆن دۆلاری

کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆربەندی جیهانی COP26 تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و کەمردنەوەی کاریگەریەکانی لەسەر ژینگە و گۆی زەوی. بۆ ئەو مەبەستە نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا، گەشتێکی تایبەتی بۆ وڵاتە ئەورووپیەکان لە نێوانیدا (سویسرا، ئیتالیا، ئەڵمانیا) لە 29/9/2021 تا 6/10/2021 دەستپێکردووە.

ئامانجی سەرەکی جۆن کیری لەو سەردانە، دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر و دڵنیابوونە لە واژووکردن و دابینکردنی پاڵپشتی داریی بۆ پرۆژەکانی وزەی جێگرەوە و دورکەوتنەوە لە وزەی کاربۆنی نەوت و گاز.

لەبارەی ئاستی پارەدارکردن و بەشداریکردنی وڵاتان بۆ پرۆژەکانی کۆربەندی COP26، جۆن کیری وتی" نزیکەی ٪55ـــی وڵاتانی بەشداربوو، ئامدەی خۆیان بۆ پابەند بوون بە  ئامانجەکانی کۆربەندەکە دەربڕیوە".

هەروەها وتیشی" پێشبینی دەکەین 100 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی ژینگە کۆبکینەوە، بەڵام داوا دەکەین دوای 2025 ئەو بڕە پارەیە لە ملیاری بگۆڕین بۆ پرۆژەی ترلیۆن دۆلاری".

کیری جەختی لەوەیش کردەوە، گەشبینم بە وازهێنان لە پیشەسازی بەرهەمهێنانی وزەی خەڵووز تا ساڵی 2040.

ئەم داواکاری و سەردانە فەرمیانەی نێردەی ئەمریکا بۆ گۆرانی کەشوهەوا لە کاتێکدایە، 200 وڵاتی جیهان واژوویان لە ڕیککەوتنامەی پاریس بۆ گۆرانی کەشوهەوا لە ساڵی 2015 ــدا کردووە، بەڵام تا وەک و هیندستان چین دوو وڵاتی سەرەکین کە تا ئێستا ولاتانی جیهانی تووشی دوو دڵی کردووە لە پابەند بوون و وازهێنان لە بەرهەمهێنان وبەکاربردنی وزەی خەلووزی دژی ژینگە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، وڵاتی میسر یەکێکە لەو وڵاتەکانی بەشداربوو لە کۆربەندی COP26، لە سەردانی بۆ وڵاتە ئەورووپیەکان جۆن کیری بەشداربوونی وڵاتی میسری بۆ کۆربەندەکە ئاشکرا کرد و بڕیاروایە لە ساڵی 2022، لوتکەی ئەو کۆربەندە لە میسر ئەنجام بدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین