هاوپه‌یمانى فه‌تح دان به‌ هه‌ڵه‌كانى ده‌نێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح دان به‌وه‌ ده‌نێت، "جیا له‌و سه‌خته‌كاریيه‌ى باس ده‌كرێت و گوایه‌ ده‌نگه‌كانى فه‌تحى كه‌مكردووه‌ته‌وه‌" هه‌ڵه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش هه‌یه‌ و بۆیه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ پێكده‌هێنن به‌ڵام لیژنه‌كه‌ ده‌ست بۆ په‌یكه‌رى رێكخستنى حه‌شدى شه‌عبى نابات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لبنانى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، جیا له‌و ناڕه‌زاییه‌ى كه‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ رێى خۆپیشاندانه‌وه‌ دروستى كردووه‌، خه‌ریكه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ دان به‌وه‌ ده‌نێت كه‌ كه‌موكوڕيى هه‌یه‌ و پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ ئه‌وان له‌ لایه‌ك كه‌ فشار دروست ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێن و تا راستى ساخته‌كاریى ده‌ربكه‌وێت، له‌ لایه‌كى تر به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتوون كه‌ تازه‌ گۆڕانكاریى گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامه‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ ناكرێت و بۆیه‌ وا باشتره‌ به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ "حكومه‌تى ته‌وافوقى" به‌سه‌ر براوه‌ى یه‌كه‌م بسه‌پێنن.

هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ له‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ پێكهاتووه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018 دا 48 كورسییان هێنا و ئێستا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا 16 كورسییان هێناوه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌خبار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانى فه‌تح لیژنه‌ى تایبه‌تى پێكهێناوه‌، تا توێژینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوى روودواه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ڵبژاردن بكات.

ئه‌حمه‌د مووسه‌وى كه‌ په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تحه‌ لێدوانى بۆ رۆژنامه‌كه‌ داوه‌، دان به‌وه‌ ده‌نێت كه‌ پێویستیان به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و پێداچوونه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن پێكهاته‌ى  میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ناگرێته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین