داوا ده‌كرێت گره‌نتى به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كات، گره‌نتى مانه‌وه‌ به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بده‌ن و ده‌شڵێ، "كێشه‌ى ترمان ناوێ".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ئه‌حمه‌د كنانى سه‌ركرده‌ى له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى یان تێكه‌ڵكردنیان به‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كانى تر.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى فه‌تح به‌ پێویستى ده‌زانێت لایه‌نه‌ براوه‌كانى زیاتر دڵنیایى به‌ حه‌شدى شه‌عبى بده‌ن، ناڕاسته‌وخۆیش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لایه‌ن باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن، ئێمه‌ نامانه‌وێ بچینه‌ ناو كێشه‌ى نوێوه‌".
 
هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ باڵى سیاسى حه‌شدى شه‌عبى داده‌نرێت و ئه‌وه‌ى مه‌ترسى بۆ سه‌ر حه‌شد دروست كردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ هاوپه‌یمانى فه‌تج ته‌نیا 16 كورسى هێناوه‌، به‌مه‌یش ناتوانێ به‌رگرى له‌ مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بكات، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ عێراق داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین