كازمى ئاماده‌كاریى ده‌كات و گۆڕانكاریى له چه‌ند پۆستێكى ئه‌منى ده‌كات
نوچه‌نێت
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كى زیاترى میلیشیاكان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گۆڕانكاریى له پۆسته ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28 ى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، گۆڕانكاریى له چه‌ند پۆستێكى ئه‌منى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه مسته‌فا كازمى گۆڕانكاريى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌فسه‌رانى به‌رپرس له ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز كردووه، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كه شكستى هێنا له‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى میلیشیاكان له به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز دوور بخاته‌وه، كه له‌وێ بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان مانیان گرتووه.
پێشتر سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، لایه‌نگرانى میلیشیاكان به‌نیازن هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و له‌به‌رده‌م باره‌گاى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناڕ‌زایى ده‌رببڕن.

.jpg)

.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment