فۆرین پۆلیسى: موقته‌دا سه‌در باش‌ترين هیواى ئه‌مریكایه
نوچه‌نێت
دوێنێ هه‌ینى 29ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره، پوخته‌ى راپۆرتێكى گۆڤارى فۆرین پۆلیسى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ژنه رۆژنامه‌نووس ئه‌نشال ڤۆهرا نووسراوه، له ناونیشانى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات باش‌ترين هيواى ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراق موقته‌دا سه‌دره، ئه‌و پیاوه كه پێشتر فه‌رمانى به میلیشیاكانى ده‌دا، هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
له شیكارییه‌كه هاتووه "گومانى تێدا نییه له ساڵانى دواى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌دواى 2003 دوژمنایه‌تى سه‌در بۆ ئه‌مریكا ناوبانگێكى خراپى پێداوه، چونكه جڵه‌وى بۆ میلیشیكانى خۆى شل كرد تا هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق به ئامانج بگرن".
فۆرین پۆلیسى: سه‌در پیاوى ئه‌مریكا نییه به‌ڵام پیاوى ئێرانیش نییه
راپۆرته‌كه له شیكارییه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ده‌بێت ئه‌مریكا دڵخۆش بێت ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در ئێستا پێگه‌یه‌كى نوێى وه‌ك رێبه‌رێكى نیشتمانى به‌ده‌ست هێناوه".
نووسه‌ر پێیوایه هه‌ر چه‌نده كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌سه‌ر توانستى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌یه له‌وه‌ى چی ده‌كات؟! به‌ڵام خاڵێك هه‌یه كه مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌در وه‌ك تاكه رێبه‌رى سیاسى ده‌رده‌كه‌وێت كه جه‌ماوه‌رێكى زۆرى هه‌یه و ده‌توانێ وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و گۆڕانكارى بدات و له‌وانه سیسته‌مى به‌شبه‌شێنه‌ى تایفه‌گه‌رى بۆ پۆسته‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سنوورێك بۆ ئه‌و میلیشیایانه دابنێت كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكاریى ده‌كرێن، هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌ڕژێنه به‌رژوه‌ندى ئه‌مریكاوه.
سه‌در پیاوى ئه‌مریكا نییه له عێراق به‌ڵام پیاوى ئێرانیش نییه، خواستى ئه‌و بۆ دانانى سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران، "به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى فۆرین پۆلیسى" له‌گه‌ڵ خواستى ئه‌مریكا یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، عێراقییه‌كان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن موقته‌دا سه‌در چاره‌سه‌رێكى ئه‌فسوناوى لا نییه، بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى حزبایه‌تى و گه‌نده‌ڵى به كتوپڕى له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵام هێشتا ده‌نگى ئه‌و نا‌ئومێد و جه‌ماوه‌ره لاوازه‌یه كه هه‌وڵى گۆڕانكاریى ده‌دات.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات دوێنێ هه‌ینى 29ى تشرینى یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بڕیارى داوه زۆرینه‌ى باره‌گاكانى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام له پارێزگاكانى عێراق دابخات، كه ئه‌و میلیشیایه سه‌ربه ره‌وتى سه‌دره.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ راگه‌یێندراوێك كراوه كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌دره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه باره‌گاكانى سه‌رایا سه‌لام ته‌نیا له به‌غدا و نه‌جه‌ف و سه‌ڵاحه‌دین "سامه‌ڕا" كه‌ربه‌لا داناخرێن، له‌و شوێنانه‌یش ده‌بێت به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چه‌ك هه‌ڵبگرن.
سه‌رایا سه‌لام له ساڵى 2014 دامه‌زراوه و له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق "جگه له هه‌رێمى كوردستان" باره‌گاى هه‌یه، سه‌در روونى ده‌كاته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى وه‌ك پیشنیازێكى پاكه بۆئه‌وه‌ى وانه‌یه‌كى سیاسى بێت و هاوكات وانه‌یه‌كیش بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات.
له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه له 10ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، ره‌وتى سه‌در براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بوو، 73 كورسى به‌ده‌ست هێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment