سه‌در میلیشیاكه‌ى رێكده‌خاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ر چه‌نده‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامه‌كانى دووپات له‌سه‌ر نه‌هێشتنى میلیشیاكان ده‌كاته‌وه‌، كه‌چى خۆى خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامه‌.

شه‌وى رابردوو 21ى كانوونى دووه‌مى 2022 میدیاكانى عێراق كۆپى نووسراوێكى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دریان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گۆڕانكارى له‌ به‌رپرسیارێتى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام ده‌كات، كه‌ ئه‌م هێزه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌دره‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت مسته‌فا حه‌میداوى وه‌ك به‌رپرسى سه‌رایا و على شه‌رهان وه‌ك جێگرى دانراون.

سه‌در كه‌ هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تى داهاتوو پێكبهێنێ، له‌ زۆربه‌ى په‌یامه‌كانیدا باس له‌ نه‌هێشتنى میلیشیاكان ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ مانگى رابردوویش چه‌ند نووسینگه‌یه‌كى سه‌رایاى له‌ شاره‌كانى عێراق داخست.

له‌دواى 2003 وه‌ میلیشیاكان له‌ عێراق باڵا ده‌ستن له‌و كاته‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در میلیشیاى هه‌یه‌ و سه‌ره‌تا میلیشیاكه‌ى ناوى سوپاى مه‌هدى بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین