لیژنه‌كه‌ى كازمى هه‌شت تریلیۆن دینارى پاره‌ى گه‌نده‌ڵى كردووه‌ته ئامانج
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى دوێنێ هه‌ینى 29 ى تشرینى یه‌كه‌م " ئۆكتۆبه‌ر" له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ئاشكراى كردووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌وڵى گێرانه‌وه‌ى داوه له مانگى ئایاره‌وه تا پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، گه‌یشتووه‌ته هه‌شت تریلیۆن 510 ملیار و 669 ملیۆن و 337هه‌زار.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو هێزه‌كانى عێراقى گرتنى سه‌باح كه‌نانیان راگه‌یاند، كه ناوبراو كاندیدى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بوو، به‌ڵام ده‌نگى پێویستى نه‌هێنا بوو. ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت كه‌نانى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى چاكسازى و گه‌نده‌ڵییه له میدیاكانى عێراق وه‌ك شاره‌زاییه‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌رده‌كه‌وت و پێشتر سه‌ربه ره‌وتى سه‌دڕ بوو به‌ڵام به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ره‌وته‌كه ده‌ركراوه.
تۆمه‌ته‌كه‌ى كه‌نانى "وه‌رگرتنى سه‌رانه و پێدانى به‌رتیل" بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و كانزاكان. سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌غداد توده‌ى روونى كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه چه‌ندان به‌رپرس و بازرگان گیراون.
دواى چه‌ند مانگێك له ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا كازمى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ئایارى 2020، لیژنه‌یه‌كى پێكهێنا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. ئه‌و لیژنه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت كه به‌رپرسێكى باڵاى هه‌واڵگرییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment