نێچیرڤان بارزانى: ئامادەین بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەماى دەستوور
ئەمڕۆ ئێوارە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا و ئۆلێ دیێل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا و فەرەنسا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، کێشەکانی هەولێر – بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنیان، بابەتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ئەمساڵی ٢٠٢١، دۆخی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ تاتوێ کران.
هەروەها مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و کرەدەوەکانی داعش، ئەرک و بەرنامەی ناتۆ لە عێراق، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمبارەیەوە، گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە بارەى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی یەکجاریی تەواوی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور نیشان دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment