داهاتی نەوتی عێراق نزیک دەبێتەوە لە 8 ملیار دۆلار کوردستان- عێراق

نوچەنێت

گەیشتنی نرخی نەوت بە 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هۆکار بووە لە هەلکشانی داهاتە نەوتیەکانی عێراق بۆ نزیک 8 ملیار دۆلار تەنیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا، ئەمەیش بە واتایی بەرزبوونەوەی داهاتە نەوتیەکان دێت بە بڕی 968 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بەراورد بە مانگی سێپتێمبەر.

بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتە نەوتیەکانی عێراقی زێدەتر کردوون. بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتە نەوتیەکانی حکوومەتی بەغدا بۆ مانگی ئۆکتۆبەر نزیک دەبنەوە لە 8 ملیار دۆلار.

لە بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، لە مانگی ئۆکتۆبەردا، بەغدا بە بڕی 7 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەمەیش بە واتای زیادبوونی داهاتی نەوتی عێراق دێت بە بڕی 968 ملیۆن  و 300 هەزار دۆلار بەراورد بە مانگی سێپتێمبەر.

ئاستی فرۆشتنی نەوتی عێراق  بۆمانگی 10/2021، رۆژانە بە تێكرایی 3 ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل نەوت بووە، واتە لە مانگێکدا بەغدا، بڕی 96 ملیۆن و 708 هەزا و660 بەرمیل نەوتی بە 79.376 دۆلار فرۆشتووە، ئەم ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکانی دەرەوە ، بەارورد بە مانگی رابردوو، زیادبوونی 4 ملیۆن 286 هەزار بەرمیلە، ئەمە جگە لەوەی لەمانگی ئۆکتۆبەردا ءعێراق بە 7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشتووە.

بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و گەیشتنی بۆ 85 دۆلار، بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زێدە  داهاتەکانی نەوتی عێراق بۆ 16 ملیار دۆلار لە دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی کە نرخی نەوت بە خۆیەوە بینیووە. هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 60 دۆلار لە بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022 جێگیرکرا، کە پێشتر 45 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین