نرخی نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات تا حوزەیرانی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزبێتەوە و هۆکاری سەرەکیش لەو بەرزبوونەوەیە، زیادبوونی خواستە بۆسەر گرێبەستە نەوتیە دوور مەودایەکان لە بۆرسە جیهانیەکان.

سەڕەرای بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت، Bank of America، پێشبینیەکی تازەی بۆ نرخی نەوت ئاشکرا کار.

بە گوێرەی پێشهاتەکانی بانکە ئەمریکایەکە بێت، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت نزیک دەبێتەوە لە 120 دۆلار.

بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکانی نەوت، بوونە هۆی هەلکشانی نرخی وزە بە گشتی و گازی سروشتی و خەڵووز بە تایبەتی، ئەمەیش خواستی بۆرسەکانی بۆسەر گرێبەستە درێژ مەودایەکانی کڕینی نەوتیان لە بۆرسەکانی نیۆورک بەرزکردۆتەوە و پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت لە 100 بۆ 120 دۆلار بەرزبێتەوە.

ئەم پێشبینیانەی بانکی ئەمریکا لە کاتێکدان، بەشێکی زۆری سەرکردە جیهانی و هەرێمیەکان، لە ماوەی ڕابردوو ئاشکرایان کرد، نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک دەگات بە 100 دۆلار.

لەهەمانکاتدا، هۆکاری سەرەکی پشت ئەو بەرزبوونەوەیە دەبسەتنەوە بە کەمی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت وگاز و زیادبوونی خواستی بازارەکان بۆ نەوت و هۆشداری دەدەن لە گەیشتنی نرخی نەوت بۆ 200 دۆلار ئەگەر پرۆژەکان زیاد نەکرێت.

هەرچەندە نرخەکانی نەوت بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، بەڵام ئۆپێک پلەس ئامادە نیە تا تەمووزی 2022، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین