ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كۆتایى به كۆتاى مه‌سیحیه‌كان هێنا
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له عێراق له‌دواى 2005 وه سیسته‌مى كۆتا بۆ پێكهاته كه‌مینه‌كان له ئاستى نوێنه‌رایه‌تى و په‌رله‌مان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م سیسته‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و پێكهاتانه دانراوه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له دواى هه‌ڵبژاردن كێشه‌ى زیاترى تێده‌كه‌وێت و كه‌موكوڕى ئه‌و سیسته‌مه ده‌رده‌كه‌وێت.
نۆ كورسى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ كۆتا دانراوه، پێنجیان بۆ پێكهاته‌ى مه‌سیحى، بۆ هه‌ر یه‌كه له پێكهاته‌كانى كوردى فه‌یلى و ئێزیدى و سابیئه و شه‌به‌ك یه‌ك كورسى دانراوه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت مه‌سیحییه‌كان كه زۆرینه‌ى كورسى كۆتا ده‌بەن، ئه‌م جاره زۆر گله‌ییان له سیسته‌مه‌كه هه‌یه، چونكه له كۆى پێنج كورسییه‌كه چوار كورسى له لایه‌ن "بابیلۆن" بردراوه، كه قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعه‌یه و له‌لایه‌ن ره‌یان كلدانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، كلدانى له لیستى سزاداراوه‌كانى ئه‌مریكایه.
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان:
ده‌ستوه‌ردان بۆ كۆتاى پێكهاته‌كان ده‌كرێت
رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى حزبى به‌یت نه‌هرێنى دیمو‌كراتى ئاشوورى كه هاوكات چه‌ند خولێكه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانه له لێدوانێكى بۆ نۆچه‌نێت گوتى، "ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا کشاینەوە حەزمکرد خەڵکی ئەمە بزانێت، ئێمە هەستێکی زۆر ناخۆشمان لا دروستبووە، چونکە هەر پێنج کورسییەکان لە نوێنەرانی ئێمە سەندرانەوە و زەوت کران، بەڕاستی بەدەیان دەنگی گەلی ئێمە بردرا بۆ نموونە لیستی بابیلۆن نزیکەی 50 هەزار دەنگی هێنابوو، زۆربەی ئەو دەنگانە لەو شوێنانە بوو کە هەرگیز مەسیحی تێیدا ناژی کەواتە ئەمە سەرەتایەکی ترسناكه لەیەکەمجاردا هەر پێنج کورسییەکە خەڵکی تر بیبات بە ناوی مەسیحییەکانەوە، بە مانای ئەوە دێت ئێمە داهاتوویەکی پڕشنگدارمان نابێت لەم وڵاتە".
رۆمیۆ هه‌كارى له قسه‌كانى چه‌ند جارێك دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه بكرێت، سیسته‌مى كۆتا هه‌مووار بكرێته‌وه. له‌وانه تۆمارى تایبه‌تى ده‌نگده‌رانى كۆتا هه‌بێت، یاخود رۆژێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى كۆتا دابنرێت، ده‌شڵێ، "ئەگەر ئەمانە کران من پێموایە چوارچێوەیەکی هێمنانە یاخود چوارچێوەیەکی سه‌لامه‌ت داده‌نێین بۆ کورسییەکانی خۆمان. من لە بیرمە لە خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە هەمان کات ئەو گفتوگۆیە زۆرکرا هەندێجار دوای ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتتوەکان دەڵێ هەر مرۆڤێک ئازادە دەنگ بە کێ دەدات، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی زەوتکردنی مافی کەمینە بە ژمارە لە لایەن زۆرینەکانەوە، بێگومان وایلێهات بە کردەیی بەو شێوەیە ئەگەر کورسییەک ببات یاخود دوو کورسی بەشێوەیەکی تر قسەمان لەڕوویاندا دەکرد، بەڵام هەر پێنج کورسی ببات کەواتە ئێمە ناتوانین بۆ جارێکی تر بچینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە یانی لەسەرەتا پێش هەموو شتێک ئێمە دۆڕاوین کەواتە قبووڵمان نییە، شتێکیش کە قبووڵ نەکەین تەنیا رێگەچارە و چارەسەر ئەوەیە بگەڕێینەوە سەر یاسای هەڵبژاردن بە دیاریکردنی مادەی سیستەمی کۆتا دەبێت هەمووار بکرێتەوە، بەو شێوەیەی ئێمە خۆمان داوا دەکەین نەک بەو شێوەی خەڵک داوای دەکات".
رۆمیۆ هه‌كارى په‌رله‌مانتار:
ده‌بێت سیسته‌مى كۆتا هه‌موار بكرێته‌وه
کلارا عودیشۆ یەعقوب، ئەندام لە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ نوچەنێت له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دوا و گوتی، "ئێمە وەک پێکهاتەی مەسیحی پێنج کورسی کۆتامان لە پەرلەمانی عێراق هەیە، چوار کورسی لەلایەن هاوپەیمانییەک بردراوە بە ناوی بابیلۆن، کورسییەکی تریش لەلایەن مەسیحییەکی سەربە حزبی شوعییە، بە داخەوە دەبێت دەسەڵاتدارانی عێراق لەوە تێبگەن کە دەبێت کۆتای مەسیحی بۆ ئەوان بێت نەوەک کەسانی تر لە دەرەوەی پێکهاتەی مەسیحی دەنگ بدەن، دەبێت لە پەرلەمانتارانی مەسیحی نوێنەری راستەقینەی مەسیحیەکان بن و پارێزگاری لە مافی ئەوان بکەن".
سه‌باره‌ته به كێشه‌ى سیسته‌مى كۆتا كلارا عودیشۆ گوتى، "کێشەکە لە سیستەمەکەیە یەک بازنە بوو بۆ کۆتا بۆیە بەم شێوەیە بوو".
كلارا باسى له‌وه كرد پێویسته خه‌ڵكه‌كه هۆشیار بێت و مافى پێكهاته‌ى مه‌سیحى له ده‌نگدان تێكنه‌دات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، "دەنگدان مافێکی سەرەکی مرۆڤە ئاسیاییە هەر کەسێك دەنگ بە کێ دەدات، من پەرلەمانتارم کەسانێک هەبووە موسڵمان بوون دراوسێی و هاوڕێم بوون بەڵام دەنگی بەمن داوە، من دژی ئەوەم مەسیحی تەنیا دەنگ بە مەسیحی بدات، یاخود موسڵمان دەنگ بە موسڵمان بدات، بەڵام بەداخەوە لەعێراق ئەم مافە بە خراپی بەکارهاتووە حزبەکان رەچاوی ئەوە ناکەن، کە دەبێت نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەی مەسیحی بکرێت، بۆیە لێرەدا پێوسیتە هۆشیاری هەبێت".
محەمەد سەعدەدین سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان لە هەولێر كه هاوكات په‌رله‌مانتارى كوردستانیشه، پێیوابوو سیسته‌مى كۆتا ئه‌گه‌ر خراپ به‌كارنه‌هێنرێت ئه‌وا كێشه‌یه‌كى نییه و به‌ڵكو بۆ پێكهاته‌كان زۆر باشه ته‌نانه‌ت ئه‌وان وه‌ك توركمان كه كۆتاییان بۆ دانه‌نراوه، داواى كۆتا ده‌كه‌ن محه‌مه‌د سه‌عده‌دین گوتى، "وەکو نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە داهاتوودا لە پەرلەمانی عێراقدا نابین چونکە ناهەقییەکی گەورەمان بەرانبەر کراوە، نوێنەری بەرەی تورکمانی راستە نوێنەرەی بەرەیەکی تورکمانییە بەڵام نوێنەری ناوچەی هەڵبژاردنی خۆیەتی بەگوێرەی سیستەمی هەڵبژاردنەکان، بۆیە پێویستە سیستەمی کۆتا بۆ تورکمانەکانیش پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی چەند کورسییەک لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهاتەی تورکمانەکانیش تەرخان بکرێت هاوشێوەی پەرلەمانی کوردستان".
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین په‌رله‌مانتارى توركمان:
ده‌بێت له عێراق كۆتا بۆ توركمانه‌كانیش هه‌بێـت
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین دان به‌وه ده‌نێت كه ناهه‌قى ده‌رهه‌ق به پێكهاته‌ى مه‌سیحى كراوه له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "بەڵی ڕاستە ئەوان ئێستا وەکو پێکهاتەی مه‌سیحییه‌كان، لەلایەن گرووپێكی شیعەکان كورسییه‌كانیان خراپ به‌كارهات، ئەوان نوێنەرایەتی راستەقینەی کلدان، سریان، ئاشوری نین، کێشە لە سیستەم نییە سیستەمەکە سیستەمێکی زۆر گونجاوە هەم لە هەرێمی کوردستان هەم لە عێراق، کێشەکە کێشەیەکی سیاسییە پێویستە حزبە سیاسییەکان واز بێنن لە کاروباری کۆتاکان".
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، دەربارەی سیستەمی کۆتا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتى ، "سیستەمی کۆتا شتێکی باشە بۆ پێکهاتەکان بە تایبەتی ئێستا لە عێراق نۆ کورسی کۆتا بۆ نوێنەری پێکهاتەی ئایینەکان هەیە، بەڵام بە داخەوە لە هەڵبژاردن دەستتێوەردان لەبارەی هەندێ لە کۆتاکان کراوە، ئەمەش گلەیی زۆری دروست کردووە بە تایبەت لە لایەن برا مه‌سیحییه‌كان، لە ئێستادا ئەو پێنج کورسییەی کە لە پەرلەمانی عێراق هەیە دیارە بە دەست تێوەردان لایەنی تر بووە، بۆ دەرچواندنی هەندێک لەکاندیدەکانی پێکهاتەی مه‌سیحییه‌كان".
کلارا عودیشۆ په‌رله‌مانتار:
هه‌ڵه له سیسته‌مى كۆتا هه‌یه
ئایدن مه‌عروف ئاشكراى كرد ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چۆن كورسى كۆتاى مه‌سیحییه‌كان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر رۆیشتووه. ئایدن مەعروف دەڵێ، " ئێستا ئێمە ئەو پێداچوونەوەمان کردووە لەگەڵ برا مه‌سیحییه‌كان و کلدان و ئاشور، راستە وایە کە ئەم پێنج کۆتایە بە پشتیوانی خەڵکی برا مه‌سیحییه‌كان نەبووە".
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان نكۆڵى له‌وه ناكات كه كێشه له سیسته‌مى كۆتا هه‌یه و ده‌ڵێ، "بەڵێ کێشە لە سیستەمەکە هەیە، سیستەمی کۆتا لە عێراق سەرکەوتوو نەبوو، بەداخەوە دەستوەردانی راستەوخۆ لە کۆتا دەکرێت، بەمەش پێكهاته‌كان لە بەشداریکردنی راستەقیینەى خۆیان لە عێراقدا بێبەش دەکرێت".
دەربارەی سیستەمی دەنگدەرانی دەرەوەی پێکهاتەکان کە دەتوانن دەنگ بە کاندیدی کۆتا بدەن بەمەش حزبە گەورەکان دەتوانن کورسییەکانی کۆتا بدەن، وەزیری هەرێم بۆکاروباری پێکهاتەکان ڕوونی کردەوە، "بەو شێوازە سیستەمێکی زۆر هه‌ڵه‌یه، گرنگ ئەوەیە پێکهاتەکان دەنگ بدەن بە هاووڵاتیانی کاندید کراوی خۆیان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment