كۆنگرێس داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى كۆتاى مه‌سیحییه‌كان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سێ ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌ دژى ئه‌نجامى كۆتاى مه‌سیحییه‌كانى عێراق هاتنه‌ده‌نگ و داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سیسته‌مى كۆتا ده‌كه‌ن، داوایش له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌په‌له‌ له‌ مافى مه‌سیحییه‌كان بێته‌ده‌نگ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" سێ ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا به‌ ناوه‌كانى جان شاكوسكى، براد شیرمان، ئه‌ندى لیڤن، راگه‌یێندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ره‌خنه‌ له‌ كۆتاى مه‌سیحییه‌كانى عێراق ده‌گرن.

ئه‌وان ئه‌نجامى كۆتاى مه‌سیحییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن سیسته‌مى كۆتا به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه‌، كه‌ مافى مه‌سیحییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و نه‌وه‌ك فه‌رامۆشیان بكات.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز چه‌ند بڕگه‌یه‌كى له‌ راگه‌یێندراوى سێ ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆنگرێس وه‌رگرتووه‌، كه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌په‌له‌ بێته‌ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى كۆتا.

پێشتر نوچه‌نێت بۆچوونى پێكهاته‌ى مه‌سیحى وه‌رگرتبوو، كه‌ به‌ راشكاوى ناڕه‌زاییان خۆیان له‌ سیسته‌مى كۆتا ده‌ربڕیبوو، ئاشكرایان كردبوو له‌و پێنج كورسییه‌ى وه‌ك كۆتا بۆ ئه‌وان ته‌رخان كراوه‌، چوار له‌لایه‌ن قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌ هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعه‌ بردراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین