قۆناغى شەشەمى پارەى جووتیاران دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، قۆناغى شەشەمى پارەى جووتیارانى هەرێمى کوردستان گەیشتە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى (4/تشرینى دووەمى/2021)، نەوزاد شێخ کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24ی  رایگه‌یاند، ئاگادار کراینه‌وه‌ کە بەشی شەشەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021) گەیشتە هەرێمى کوردستان.

بەپێى لێدوانەکەى نەوزاد شێخ بێت، ئەو بڕە پارەیەى هاتووە بۆ هەرسێ پارێزگاکەى هەولێر و سلێمانى و دهۆکە، دەشڵێت، بڕى ئەو پارەیەى نێردراوە بۆ پارێزگاى هەولێر (393) سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار، بۆ پارێزگاى سلێمانی( 616) شەش سەدو شازدە ملیۆن دینار، بۆ پارێزگاى دهۆک  (59) پەنجاو نۆ ملیۆن دینار هاتووە.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان گووتیشى، دوای ئەوە لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست دابەش دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین