سزای کوشتنی منداڵێکی کوردی بە 400 یۆرۆ پێبژاردن دیاریکرد

نوچەنێت

ماوەی سێ ساڵە پۆلیسێکی بەلجیکی منداڵێکی کوردی کوشتووە، وێڕای ئەوەی کۆمەڵێک رێکخراو و دایک و باوکی منداڵەکەش سکالایان تۆمارکردووە. تا ئێستا سزانەدراوە. ئەمڕۆ پێنج شەممە(4/تشرینی دووەم/2021) دادگای بەلجیکا بڕیاری تەنها10 مانگ زیندانی و پێبژاردنی 400 یۆرۆ سزای بۆ دیاریکرد.

ساڵی 2018 پۆلیسی بەلجیکا بەدوای ئۆتۆمبێلێکەوە بوون لەسەر ڕێگای خێرای ئەلۆنیای باشوری برۆکسلی پایتەخت، ئۆتۆمبێلەکە 30 پەنابەری تێدا بوو. لە ئەنجامدا پۆلیس تەقەی لە ئۆتۆمبیلەکە کردووەو منداڵێکی کوردی پێکاوە.

کۆمەڵێک رێکخراوی مەدەنی و کۆمەڵەو سەندیکا، بەرامبەر ئەو تاوانە ناڕيزایەتی دەردەبڕن. کۆمەڵەی دادوەری لە پێناو میهرەبانی، ئەم حوکمدانەی بە کارەساتئامێز ناساند.

پۆلیسە بکوژەکە ناوی ڤیکتۆر مانوێل جاسینتۆیە،  تەمەنی 49 ساڵە، سزای ساڵێک زیندانی بۆ دەرکرابوو لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی، بەڵام ئەمجارە دادگای تێهەڵچوونەوە ماوەکەی کورت کردەوە و جارێکی تریش بڕیارەکە دووپاتی لەسەر ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزاکە کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین