حه‌لبووسى و سه‌در كۆبوونه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بۆ یه‌كه‌مجار دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، شه‌وى رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكایه‌تى براوه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

شه‌وى رابردوو چوارى تشرینى دووه‌م، له‌ به‌غدا موقته‌دا سه‌در سه‌ردانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى كرد. ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م دیدارى سه‌در ده‌بێت كه‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى سیاسى به‌ ئاشكرا ئه‌نجامى بدات.

نووسینگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى راگه‌یێندراوێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڤیدیۆ و وێنه‌ى دیداره‌كه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌م دوو لایه‌نه‌ باسیان له‌ ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌ نه‌كردووه‌.

ره‌وتى سه‌در براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و هاوكات یه‌كه‌م براوه‌ى شیعه‌یه‌ كه‌ 73 كورسى به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ به‌رانبه‌ردا هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌ 38 كورسى به‌ده‌ست هێناوه‌ و  براوه‌ى یه‌كه‌مى پێكهاته‌ى سوننه‌یه‌.

پێشتر باس له‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ كراوه‌ سه‌در به‌ هاوكارى براوه‌ى یه‌كه‌مى سوننه‌ و كورد حكومه‌تى داهاتووى عێراق پێكبهێنێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین