لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان: دانوستاندنى پێكهێنانى حكومه‌ت دوا ده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سالم عه‌بادى ئه‌ندامى "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" شیعه‌ رایگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ى دانوستاندن و پێكهێنانى حكومه‌ت دواده‌كه‌وێت به‌هۆى پشێوییه‌كانى دوێنێ، قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیب سه‌ردانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ده‌كات و داواى سزادانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" سالم عه‌بادى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ لێدوانێكى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، به‌هۆى پشێوییه‌كانى دوێنێ دانوستاندن و پێكهێنانى حكومه‌ت دوا ده‌كه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سه‌در كه‌وتووه‌ته‌ جووڵه‌ به‌ ئامانجى پێكهێنانى حكومه‌ت، سالم عه‌بادى ده‌ڵێ، "هه‌ر كه‌سه‌ ئازاده‌، به‌ڵام ئێمه‌ نوێنه‌رایه‌تى شیعه‌ ده‌كه‌ین".

هه‌ر ئه‌مڕۆ قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق سه‌ردانى فایق زێدانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراقى كردووه‌، وه‌ك ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌، خه‌زعه‌لى داواى كردووه‌ سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین