پارتى و ته‌قه‌دوم سڵ له هاوپه‌یمانێتى سه‌در ده‌كه‌نه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌شى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ره‌وتى سه‌در ده‌ستى به دانوستاندنه‌كان كردووه و له بنه‌ڕه‌تیشدا ده‌یه‌وێ پشت به پارتى و ته‌قه‌دوم ببه‌ستێ كه یه‌كه‌میان 33 كورسى و دووه‌میان 38 كورسى به ده‌ست هێناوه. مه‌به‌ستى سه‌دریش له‌و كاره ئه‌وه‌یه به ته‌واوى گره‌وه‌كه له میلیشیا شیعه‌كان بباته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، پێشبینى ده‌كرێت پارتى و ته‌قه‌دوم سڵ له‌وه بكه‌نه‌وه په‌له بكه‌ن بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌در، چونكه نایانه‌وێ ببنه به‌شێك له‌و ململانێیه‌ى له‌ناو ماڵى شیعه هه‌یه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له‌وه‌یش ده‌كات، گرژییه‌كانى دوێنێى به‌غدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كان ده‌بێت، جگه له‌مه‌یش بابه‌ته‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر سێ لایه‌نه‌كه "ره‌وتى سه‌در، ته‌قه‌دوم، پارتى" ناوه‌ستێ، به‌ڵكو هۆكارى ده‌ره‌كیش ده‌مێنێ، ده‌بێت ئه‌مریكا و ئێران رۆڵیان له بابه‌ته‌كه هه‌بێت.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، ناوه‌نده سیاسییه‌كان پێیانوایه ناكرێت پێشبینى دیاریكراو بۆ ئه‌و دانوستاندانانه بكرێت كه موقته‌دا سه‌در ئه‌نجامى ده‌دات، چونكه بارودۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره.
له ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه دانوستاندن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێكردووه، كه‌چى دوێنێ گرژیی و پێكدادان له‌نێوان لایه‌نه ناڕازییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا دروست بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment