هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ریسوا ده‌كرێت
نوچه‌نێت
دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر، له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان وڵاتان به‌دواى یه‌ك سه‌ركۆنه و ریسواى هێرشه‌كه‌یان كرد، تا ئێستا چه‌ندان وڵات به به‌یاننامه‌ى و لێدوانى جۆراوجۆر رووداوه‌كان سه‌ركۆنه كردووه و دووپاتیان له‌سه‌ر پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه.
له‌وانه هه‌ر یه‌كه له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و چین و سعوودیه و ئیمارات و قه‌ته‌ڕ و توركیا و ئوردن هێرشه‌كه‌یان ریسوا كردووه.
جینین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌مڕۆ له وتارێكدا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى عێراق، باسى له هێرشه‌كه كرد و گوتى، هێرشه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكرێت.
ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌م 15ى شوبات هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر، ژماره‌ى مووشه‌كه‌كان 10 مووشه‌ك بوون، جیا له زیانى مادى كه‌سێك گیانى له ده‌ست دا و نۆ كه‌سیش بریندار بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment