خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له كازمى ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌شى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستى پێكرده‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران له سێ قۆڵه‌وه "گۆڕه‌پانى خیلانى، سه‌نك، شه‌قامى جمهورى" به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز ده‌چن.
دوێنێ له به‌غدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراونه‌ته‌وه، تا ئێستا 346 كه‌س برینداربوون، ته‌نیا یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ست داوه.
ماوه‌ى چوار هه‌فته‌یه لایه‌نه میلیشیاكانى شیعه كه خۆیان به "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسێنن، له دژى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌م خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، دوێنێ به ناوى "هه‌ینى دوایین ده‌رفه‌ته" ئاستى گرژییه‌كانیان به‌رز كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى بڕیارى دانانى ناوه‌ندێكى ئه‌منى دا، بۆئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكات و رێگریى بكات له‌وه‌ى شه‌ڕ وپێكدادان دروست بێت.
ئه‌بوئالا وه‌لائى سه‌رۆكى میلیشیاى سه‌ید شوهه‌دا كه سه‌ربه ئێرانه، تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و په‌یامێك ئاراسته‌ى كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌بێت دوو بابه‌ت له‌بیر بكه‌یت یه‌كه‌میان گاڵته‌جارى نوێبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیته، دووه‌میان ته‌نانه‌ت ناگه‌ڕێیته‌وه پۆسته‌كه‌ى پێشووت". مه‌به‌ستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرى عێراقه كه كازمى به‌ر له‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه‌ى ده‌برد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment