به‌ هۆى سیسته‌مى ئه‌مریكى مه‌ترسى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كازمى كه‌مبووه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى سیسته‌مى سیرام كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا دانراوه‌، مه‌ترسى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌متر بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ دوو فڕۆكه‌ به‌ سیسته‌مه‌كه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر"سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى راگه‌یاندووه‌، سیسته‌مى به‌رگرى سیرام C-RAM كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا دانراوه‌،  توانیویه‌تى مه‌ترسى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كازمى كه‌م بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، سێ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ره‌وانه‌ى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز كراون، به‌ڵام دووانیان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ به‌ سیسته‌مى سیرام خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، یه‌كێكیان ماوه‌، كه‌ بۆردومانه‌كه‌ى ماڵى كازمى ئه‌نجام داوه‌.

شه‌وى رابردوو هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق درا، به‌ڵام له‌ هه‌وڵه‌كه‌ رزگارى بوو، ته‌نیا زیانى ماددى به‌ر ماڵه‌كه‌ى كه‌وتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین