خه‌زعه‌لى گومان له‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق گومان له‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات و ده‌شڵێ، "تۆمه‌تباركردنى لایه‌نه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ یاریكردنه‌ به‌ ئاگر".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌م كه‌ناڵى جه‌زیره‌ لێدوانێكى قه‌یس خه‌زعه‌لى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا گومان له‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات و هۆشداریى له‌ تۆمه‌تباركردنى میلیشیاكان ده‌دات كه‌ به‌ "هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌" ناویان ده‌هێنێ.

قه‌یس خه‌زعه‌لى ده‌ڵێ، "تۆمه‌تباركردنى ئه‌و هێزانه‌ یاریكردنه‌ به‌ ئاگر". دواتریش باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كاته‌ى هێرشه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، مسته‌فا كازمى له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌، قه‌یس خه‌زعه‌لى ده‌ڵێ، "په‌یامێك ئاراسته‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات، ده‌بێت به‌ڵگه‌ى به‌رجه‌سته‌ و سه‌لماندنى راسته‌قینه‌ بخه‌نه‌ڕوو، نه‌وه‌ك بانگه‌شه‌ و راگه‌یاندن و فه‌یسبووك، چونكه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌رگه‌ى ئه‌مانه‌ ناگرێت".

دوێنێ راوێژكارێكى مسته‌فا كازمى ئاشكراى كرد له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ له‌ حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ كاره‌ سه‌ر ماڵى كازمى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین