ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نۆى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" لایه‌نه‌كانى “چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى” له راگه‌یێندراوێكدا به پێنج خاڵ باس له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئه‌نجامیان دا بوو.
له‌خاڵى یه‌كه‌مدا باسى سه‌ركۆنه‌كردنى به ئامانجگرتنى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات، داواى ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ده‌كات. له خاڵى دووه‌مدا باس له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و داوا ده‌كرێت به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه بدرێنه دادگا.
دواتر له خاڵێكى تر داوا ده‌كرێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گرژییه‌كان بوه‌ستێرێن، دواتر باس له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه ده‌بێت كار بكرێت بۆئه‌وه‌ى متمانه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن بگێڕدرێته‌وه.
له‌دوا خاڵدا به‌شداربووان دووپات له‌سه‌ر پاراستنى ئاشته‌وایى ناوخۆى ده‌كه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا عێراق دوور رووداوى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، یه‌كه‌میان پێكدادانى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بوو له به‌غدا، دووه‌میشیان به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو بوو كاتێك هێرش كرایه سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment