وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی پاشەکەوتی مووچەوە بڕیاریدا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەبارەت بە پرسی موچە پاشکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێنوێنییەک بڵاو دەکاتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی دارایییش دووپاتیەکاتەوە، بابەتەکە پەیوەندیی بە جیاوازیی مووچەی هەندێک فەرمانبەرەوە هەیه، و هیچ پەیوەندیی بە پاشەکەوتەوە نیە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە ڕێکەوتی 9/11/2021 ڕێنوێنیی ژمارە 16ــی دەرکردووە. بەپێی نووسراوەکە، ئاماژە بەوە کراوە، سەرجەم ئەو جیاوازیی مووچانەی بۆ ئەو مانگانەی، کە مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.

هاوکات دووپاتیشیدەکاتەوە، ئەو بابەتە پەیوەندیی بە خەرجکردنی مووچه پاشەکەوتکراوەکانەوە نییە و هەندێک بەهەڵە و بێ هەبوونی زانیاری لێکدانەوەیان بۆ کردووە، بەڵکوو بابەتەکە پەیوەندیی بە جیاوازیی مووچەی هەندێک فەرمانبەرەوە هەیه، کە هیچ پەیوەندیی بە پاشەکەوتەوە نەبووە، بەڵام کەوتووەتە نێو پاشەکەوت".

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خەرجکردنی جیاوازی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمـی کوردستان، دەنگۆی جودا لەبارەی بڕیاری حکوومەت و داهاتووی موچە پاشکەوتکراوەکان بڵاو کرانەوە، بەڵام  بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە، کە بەهەڵە و بێ هەبوونی زانیاری لێکدانەوە بۆ ئەو پرۆسەیە کراوە.

ئه‌شره‌ف فازیل دەشڵێت "فەرمانبەر هەبووە مووچەکەی 600 هەزار دینار بووە، بەڵام ژمێریاری بە هەڵە 550 هەزار دیناریان بۆ خەرج کردووە، دواتر بۆیان چاک کردووەتەوە، بڕیار بووە له مانگێک خەرج بکرێ، مووچەی ئەو مانگە نەدراوە و پاشەکەوت کراوە، جیاوازیی مووچەی ئەو کەسانەیە کە لەو رێنوێنییە خەرج دەکرێتەوە".

سەبارەت بەو بڕیارە و ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگڕیتەوە، ئه‌شره‌ف فازیل دەڵێت"خەرجکردنی جیاوازیی مووچە هەر فەرمانبەر و مامۆستا و  پێشمەرگە  پۆلیس و خانەنشین و مووچەخۆرێک دەگرێتەوە، کە وەزارەتی دارایی دیاریکردووە." 

هەروەها ئەوەیشی ئاشکرا کرد بەشێکی زۆری ئەوانەی جیاوازی مووچەیان بۆ بەسترابوو کەوتە نێو پاشەکەوتی ساڵی 2018، هەندێکی تریش لە ساڵانی دواتر ئەوانە له تۆماری ئەمانات له پاشەکەوتی مووچه پارەی خۆیان بۆ خەرجدەکرێتەوە و  بە یەکجار بۆیان خەرجدەکرێتەوە".

".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین