بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ته‌نیا چوار هاوپه‌یمانى تۆماركراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ راگه‌یه‌نراوی هه‌فتانه‌ى خۆى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئاشكراى ده‌كات، تا ئێستا ته‌نیا چوار هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو تۆماركراون و 68 حزبیش له‌سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنن.

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى شوبات، له‌ راگه‌یه‌نراوى هه‌فتانه‌ى خۆى هه‌ندێك ئامارى له‌سه‌ر به‌شداربوونى حزب وهاوپه‌یمانییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.‌

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێ، تا ئێستا ته‌نیا چوار هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو تۆمار كراوه‌ و شه‌ش هاوپه‌یمانیش ئاره‌زووى به‌شداربوونى نیشان داوه‌. كۆمسیۆن روونى ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018 دا، 29 هاوپه‌یمانى هه‌بوو.

سه‌باره‌ت به‌ حزبه‌كانیش كۆمسیۆن ده‌ڵێ، له‌ ساڵى 2015 وه‌ تا ئێستا مۆڵه‌ت به‌ 238 حزب دراوه‌ و 68 حزبى له‌سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنن و 77 حزب ئاره‌زووی خۆیان بۆ به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو نیشان داوه‌.

بڕیاره‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى خۆپێشانده‌ران بووه‌ و تا ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر له ‌حزبه‌كان ناڕه‌زایى خۆیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نیشان داوه‌.
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین