نەتەوە یەکگرتووەکان: چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خۆراک بن ئابووری جیهان

نوچەنێت

لێکەوتەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وگاز، هۆکارن لە مانەوەی نرخەکانی خۆراک بە بەرزی . لەوبارەیەوە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و دووپاتیدەکاتەوە نرخەکانی خۆراک بە ڕێژەی ٪14 و بە بڕی 1.75 ترلیۆن دۆلار بەرزدەبنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا هۆشداری لەبارەی گرانبوونی زیاتری نرخی خۆراک و کەرەستە خۆراکیەکان بلاو کردەوە.

لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە" بەهای هاوردەکردن و تێچووەکانی تایبەت بە ماددە خۆراکییەکان  لە هەڵكشان بەردەوام دەبن و پێشینی دەکرێت ڕێژەی هەژاری بەرزبێتەوە، دوای ئەوەی نرخی تۆییە کشتوکاڵیەکان بەرز دەبنەوە".

هەروەها دەشڵێت" کاریگەری ئەو گۆرانکاریە لە نرخەکانی خۆراک، بۆ ولاتە هەژارەکان زۆر سەختر دەبێت".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، بەرزبوونەوەی بەهای تێچووەکانی هاوردەکردن و عەمبارکردنی ماددە خۆراکییەکان و تۆیی کشتوکاڵی، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی  نرخەکانی خۆراک بە رێژەی ٪14 و بە بڕی 1.75 ترلیۆن دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەیە بەراورد بە دە ساڵی ڕابردوو، بەرزترین ئاستە، ئەمەیش بۆتە هۆی دروستبوونی کاریگەری نەرێنی لەسەر داهات و خەرجیەکانی وڵاتە هەژارەکان، بە تایبەت دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وگاز.

هەروەها ئاژانسی خۆراکی ناودەوڵەتی لە دواین راپۆرتی بڵاوکراوەی دەڵێت" نرخەکانی خۆراک لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆر زیاتر بەرز دەبنەوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیش، هەڵكشانی تێچووەکانی بەرهەمهێنانی خۆراکن، ئەمەیش زۆر زوو و بە پەلە زیانەکانی دەردەکەون".

لە ڕاپۆرتی ناوبراودا، ئەم ئامارانەی خوارەوە  ئاشکرا کران:

  • بەرزبوونەوەی نرخی هاوردەکردنی خۆراك بە رێژەی ٪11 لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و ڕێژەی ٪20 لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان.
  • کڕینی ڕێژەیەکی زۆری خۆراک و عەمبارکردنی، هۆکارێکی سەرەکییە لە زیادبوونی بەهای ماددە خۆراکییەکان.
  • بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە سەرەکییەکان  و هاوکات زیادبوونی تێچووەکانی هاوردەکردن لە وڵاتە تازە پێشکەووتەکان، دەبنە هۆی  گەشەی خێرای  بەرهەمهێنانی ئەو خۆراکانە لە وڵاتە پێشکەتووەکاندا، بە تایبەت ماسی و خواردنەوەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین