هەڵئاوسانی بەریتانیا ژمارەیەکەی پێوانەیی تۆمار دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەری لێکەوتەکانی کۆرۆنا، بوونەتە هۆی هەڵكشانی ڕێژەی هەڵئاوسانی بازارەکانی بەریتانیا و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی، و پێشبینی دەکرێت بەهای سووی بانکی بەرزبکرێتەوە

بەراورد بە دە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی هەڵئاوسانی بازارەکانی بەریتانیا، ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات.

بەرزبوونەوەی نرخی وزە و دەرچوونی لە یەکێتی ئەورووپا بە دوو هۆکاری سەرەکی و پاڵنەر بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسانی بەریتانیا ئەژمار دەکرێن. لە کۆتای مانگی ئۆکتۆبەر، ڕێژەی پێنوێنی نرخی بەکاربەرانی بەریتانیا بۆ ٪4.2  بەرز بوویەوە، دوای ئەوەی تەنیا ٪3.1 بوو لە مانگی سێپتمبەردا.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە ڕێژەی سووی بانکی لە بانکی  بەریتانیا تەنیا ٪0.1ــە، بەڵام پێشبینی دەکرێت حکوومەتی بەریتانیا، ئەو ڕءێژەیە بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاستی هەڵئاوسان نزم بکاتەوە.

لێکەوتەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی بەهای وزە، کاریگەریەکەی زۆری لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی بەریتانیا دروستکردووە، و دەرئەنجامەکان بو ڕوونی بەسەر زۆربەی کەرتە ئباووریەکان دەرکەوتووە. لە دوای ڕاپۆرتیدا،  نوسینگەی نیشتمانی بەریتانیا، تا 30ــی سێپتێمبەری 2021، ڕێژەی ئەو کەسانەی بە هۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا بۆ سەر بازارەکان،  کارەکانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 1.1 ملیۆن هاوڵاتی بەریتانیە، بۆیە مانگانە حکوومەت زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری داوە بەو کەسانە لە ماڵەوە دانیشتن و بێ کار ماون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین