هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى سه‌در ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌ممار حه‌كیم ئاشكراى ده‌كات، هه‌وڵ ده‌درێت ره‌وتى سه‌در بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق كه‌ خۆیان به‌ "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسێنن.

فادى شه‌مه‌رى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م "نۆڤمێبه‌ر" له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ره‌وتى حیكمه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كشابێته‌وه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ره‌وتى حیكمه‌  لایه‌نێكى سه‌ره‌كى چوارچێوه‌كه‌ ده‌بێت.

له‌ به‌شیكى ترى قسه‌كانى فادى شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، "هێشتا ئاره‌زوو ده‌كه‌ین و بێوچان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در رازى بكه‌ین جارێكى تر له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاماده‌ ببنه‌وه‌".

ره‌وتى سه‌در له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا كه‌ له‌ 10ى مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، 73 كورسى بۆ خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق هێنا، زۆربه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى تر جگه‌له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا ژماره‌ى كورسییه‌كانیان كه‌مبووه‌وه‌، ئێستا له‌چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ناڕه‌زایى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاراردن ده‌رده‌بڕن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین