عێراق رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى تر‌ى ئابوورى ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌م"نۆڤێمبه‌ر" ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له راپۆرتێكدا باس له به‌رده‌وامبوونى ته‌نگژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئارد ده‌كات له بازاڕه‌كانى عێراق و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، تا ئێستایش فه‌ردەى ئاردى په‌نجا كیلۆیى به 45 هه‌زار دیناره له كاتێكدا به‌ر له‌و ته‌نگژه‌یه له نزیك 20 هه‌زار دینار بوو.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه ئه‌مه له كاتێكدایه، كه عێراق له هاوینى رابردوو رایگه‌یاندووه، داهاتى گه‌نمى زۆره و نزیكه‌ى پێنج ملیۆن تۆن ده‌بێت و به‌شى ناوخۆ ده‌كات. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كراوه، عێراق چوار ملیۆن و 927 هه‌زار تۆن گه‌نمى هه‌یه.
جیا له‌وه‌یش وه‌زاره‌تى بازاڕگانى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه مانگانه 450 هه‌زار تۆن ئارد ئاماده ده‌كات و وه‌ك به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیانى دابه‌ش ده‌كات.
میدیاكانى عێراق باس له چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ن كه له پشت ئه‌و ته‌نگژه‌وه‌ن، یه‌كه‌میان نرخى ئارد له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكارێكى تر به بڕواى شاره‌زایان ئه‌وه‌یه به به‌رژوه‌ندى چه‌ند بازرگانێك ئه‌و نرخه به‌رزكراوه‌ته‌وه، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌كه ته‌نیا ئه‌و ئارده‌یه كه له سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان به‌كاردێت كه به "ئاردى سفر" ناوده‌برێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى خۆى هه‌بووه وایكردووه به سه‌دان نانه‌واخانه كاره‌كانیان بوه‌ستێنن.
جیا له‌و هۆكارانه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت عێراق له هاوینى رابردوو وه‌ك هاوكارى و كارى خێرخوازى ئاردى بۆ چه‌ند وڵاتێك ناردووه، ئه‌مه وایكردووه به‌شى خۆى كه‌م بێت.
محه‌مه‌د حه‌نوون گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مڕۆ لێدوانێكى داوه، روونى كردووه‌ته‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاردى "سفر" بۆ ئه‌وه ده‌گرێته‌وه بریكاره‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. واته به‌ده‌ست حكومه‌تى عێراقه‌وه نییه. سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاردى ناوخۆیش حه‌نوون باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌وانه‌ى ئاژه‌ڵیان هه‌یه، له برى ئالیك ئارده‌كه به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئاردى ناوخۆیش گران بێت.




0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment