حه‌كیم ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى حه‌وت خاڵى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى ده‌كات عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى حه‌وت خاڵى ئاماده‌ كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى، له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیشدا باس له‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى یاساى ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16 تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ئاماده‌ كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى عێراق. 

سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ پێشكه‌ش به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌  به‌ كورتى ناوه‌ڕۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ حه‌وت خاڵ پێكهاتووه‌، له‌وانه‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى یاساى ئێستا هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌ى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى و كاركردن به‌ هه‌ژماركردنى ده‌ستى، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دواى دوو ساڵ، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى ته‌وافووقى، پاراستنى حه‌شدى شه‌عبى، پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى سیاسى بۆ بڕیارى سیاسى.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌نگى كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى رازی نین، بۆیه‌ قه‌یرانێكى سیاسى له‌عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین