وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: لەبەردەم ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر هەولێر ئاستەنگ هەیە
نوچەنێت:
بەرپرسێکى ئەمەریکى لە واشنتۆن ڕایگەیاند، لەسەر هێرشەکەى سەر هەولێر، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنى ئەنجامدەرانى هێرشەکە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راگەیاند، بە هاوبەشى هەریەکە لە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنى ئەنجامدەرانى ئەو لایەنەى هێرشەکەى ئەنجامداوە و چۆنیەتى وەڵامدانەوەى هێرشەکەى سەر هەولێر.
ئەو بەرپرسەى ئەمەریکا ئەوەشى نەشاردەوە، دیاریکردنى ئەو لایەنەى وەک ئەنجامدەرى هێرشە مووشەکییەکانى سەر هەولێر، وا ئاسان نییە و لەبەردەمیان بەربەست هەیە.
لە شەوى (15-2-2021)دا، هێرشێکى مووشەکى کرایە سەر هەولێر، پایتەختى هەرێمى کوردستان، کە تا ئێستا ناوى ئەنجامدەرانى هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە، هەروەها هێرشەکەى شەوى (15)ى (2) سەر هەولێر، کاردانەوەى گەورەى ناوخۆیى و دەرەوەى بەدواى خۆیدا هێنا. لە ئەنجامى ئەم هێرشە (5) هاووڵاتى بریندار بوون وهاووڵاتییەکیش گیانى لە دەستدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment