مەسرور بارزانى: کۆچکردن دیاردەیەکى جیهانییە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەشدایکردن لە کۆڕبەندى (مەنامە 2021) گەیشتە بەحرێن و لە پانێلێکدا ڕاگەیاند، ئەو سەقامگیریەى لە هەرێمى کوردستان هەیە بە قوربانیدانێکى زۆر هاتۆتەدى.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (19)ى تشرینى یەکەم (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندێکى باڵاى بەرپرسانى هەرێم کە پێکهاتبوون لە وەزیرى پێشمەرگە، وەزیرى دارایى و ئابوورى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەردانیى بەحرێنى کرد.

مەسرور، لە چوارچێوەى بەشداریکردنى لە پانێکلێکى (دایەلۆگى مەنامە 2021) ئاماژەوەى بەوەکرد، ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێویستى بە پەیکەربەندییەکى نوێى ئاسایش هەیە، لە ناو ئەو پەیکەربەندییە پێویستە ئێران بوونى هەبێت.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەربارەى کۆچبەران گووتى، كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌یه‌، به‌ڵام تۆڕی شاره‌زا به‌ مه‌رامی سیاسی، بارزگانیان به‌ هاووڵاتیانی ئێمه‌ كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیان وه‌ك چه‌ك به‌كاربهێنرێن.

سەبارەت کێشە داراییەکانى نێوان بەغدا و هەرێم دەشڵێت، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا ته‌نیا به‌ (5%)ی بودجه‌ی عێراق پرۆژه‌مان كردووه، ئایا ‌ (95%)کەی بودجه‌ی عێراق له‌ چی خه‌رج كراوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین