ئێران مەزنترین پرۆژەی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

وێرای ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان، ئێران چوارەمین وڵاتە لە یەدەگی نەوت و سێیەم وڵاتە لە دەوڵەمەندی بە گازی سروشتی، لە وزەی جێگرەوە پرۆژەیەکی مەزنی بۆ بەرهەمهێنانی 30 هەزار مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وزەی هەتاویەوە راگەیاند، کە بە یەکەم پرۆژە لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە هەشتەمین پرۆژە لەسەر ئاستی جیهان ئەژما دەکرێت

لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا، ئاستی بەکاربردنی کارەبا لە وڵاتی ئێران 66.3 هەزار مێگاواتی تێپەڕاند، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەو وڵاتە تەنیا 50 هەزار مێگاواتە، ئەمەیش حکوومەتی تارانی ناچارکرد ،  کار بۆ فرەچەشنکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵاتەکەی بکات، بۆ ئەو مەبەستە مەزنترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە ڕێگای وێستەگەی وزەی هەتاویەوە  ڕاگەیاند.

پلانی ئێران دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی هەتاویە بە بڕی 30 هەزار مێگاوات  لە چوار ساڵی داهاتوودا و قەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی، ئێران دەکات بە خاوەنی مەزنترین پرۆژەی وزەی هەتاوی لەسەر سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەو بارەیەوە وەزیری وزەی ئێرانی وتی" خواستی ئێمە زیادکردنی بڕی 30 هەزار مێگاوات کارەبای دیکەیە بۆ وێستگەکانی کارەبای ئێران لە چوار ساڵی داهاتوودا".

 پرۆژەکەی ئێران بە گازی سروشتی وزەی هەتاوی کارەبا بەرهەمدەهێنێت و  لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکەم پرۆژە و لەسەر ئاستی جیهان ڕێزبەندی هەشتەمین پرۆژەی وزەی هەتاوی  و دۆستی ژینگەی دەبێت.

بۆ ئەو مەبەستە 54 کۆمپانیای ئێرانی کار بۆ بەرهەمهێنانی وزەی دۆسگتی ژینگە دەکەن ، جگە لەوەی ئێران لە پلانیدایە تا ساڵی 2025 زیاتر لە 23 هەزار مێگاوات کارەبای تر لە رێگەی وزەی ئەتۆمی و تەکنەلۆژیای ئەو بوارە بەرهەمبهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین