بیل گێتس داهاتووی کۆمپانیایە نەوتیەکان ئاشکرا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی خواستی وڵاتانی ئەمریکا و ئەورووپا، داهاتووی کۆمپانییەکانی بواری وزەی کاربۆنی و نەوت، دەخاتە ژێر مەترسیەوە و بێل گێتس، پێشبینی دەکات تا 30 ساڵی داهاتوو پێگەی ئەو کۆمپانیایانە لاواز ببن

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی COP26، تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ملیارد دێری جیهانی بیل گێتس، داهاتووی کۆمپانییەکانی بواری نەوتی لە 30 ساڵی داهاتوودا ئاشکرا کرد.

لەو بارەیەوە گێتس وتی" بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ وزەی جێگرەوە و دوورکەوتنەوەی وڵاتان لە بەرهەمهێنانی وزەی کاربۆنی، پێگە و بایەخی کۆمپانییەکانی بواری نەوت لە 30 ساڵی داهاتوودا لاوزدەبێت و وەک ئێستا نامێنن"

ئەم وتانەی بیل گێتس لە کاتێکدان، دوای لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، بەراورد بە 5 ساڵی رابردوو، داهات و سامانەکانی کۆمپانیایەکانی ExxonMobil وBP بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون، بەجۆرێک  دابەزینی خواستی نەوت و داتەپینی بەهای نەوت، بووە هۆی زیانی 20 ملیار دۆلاری کۆمپانیای ExxonMobil.

بەهای پشکەکانی کۆمپانیای  ExxonMobil  بە 275 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێن، بەڵام دوای خواستی ئەمریکا و ئەورووپا  بۆ بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە لە پێناو ئامانجەکانی گۆرانی کەشوهەوا، مەترسی  بۆسەر کۆمپانیایەکانی بواری وزەی کارۆنی دروست بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین