ناوى عه‌ممار حه‌كیم ده‌چێته‌ فه‌رهه‌نگى گینیسه‌وه‌ ! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راپۆرتێكى شیكارى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ شێوازى دیموكراسى عێراق ده‌كات و وه‌ك نموونه‌یه‌ك باس له‌ تێڕوانینى سه‌ركرده‌كانى له‌ مه‌سه‌له‌ى دیموكراسى ده‌كات، له‌ به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ توانج له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى عه‌ممار حه‌كیمى ره‌وتى حیكمه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، “به‌ هۆى زۆرى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ بخرێته‌ فه‌رهه‌نگى گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ بابه‌تێكى شرۆڤه‌كارى به‌ ناونیشانى "عێراق.. دیموكراسى بازاڕى موره‌یدى" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تاى شیكارییه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، گۆڤارى ئیكۆنۆمیستى به‌ریتانى ریزبه‌ندى 118ى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى جیهان بۆ دیموكراسى به‌ عێراق داوه‌، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌و پێشنیارانه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن كراون، ئه‌وا گومان له‌و ریزبه‌ندییه‌ ده‌كرێت و لێره‌شه‌وه‌ ئه‌یاد عه‌نبه‌رى نووسه‌رى بابه‌ته‌كه‌ پێیوایه‌ دیموكراسى عێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ بازاڕى "موره‌یدى" هه‌یه‌.

مه‌به‌ست له‌ بازاڕى موره‌یدى، ئه‌و بازاڕه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ى سه‌در شارى به‌غدا هه‌یه‌ و بازاڕێكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ساخته‌كاریى و دروستكردنى به‌ڵگه‌ى ساخته‌. به‌ بڕواى نووسه‌ر هه‌ر كه‌سه‌ له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان به‌ خواستى خۆى پێشنیارى بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، یه‌كێكیش له‌وان عه‌ممار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌یه‌ كه‌ به‌ گوتەى راپۆرته‌كه‌ حه‌كیم له‌ ژیانى سیاسى خۆیدا زۆرترین ده‌ستپێشخه‌رى كردووه‌ و شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ بخرێته‌ فه‌رهه‌نگى گینیسه‌وه‌.

راپۆرته‌ شیكارییه‌كه‌ باس له‌ شێوازى دیموكراسى له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ ته‌واوى ساڵانى رابردوو، ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ بووه‌ شه‌رعیه‌ت به‌ سیسته‌مى رێككه‌وتنى نێوان سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان بدات. سه‌ركرده‌كانى دیموكراسى بازاڕى موره‌یدى نایانه‌وێ له‌ بازنه‌ى ته‌سكى بیركردنه‌وه‌ى سیاسییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیموكراسى ده‌ربچن كه‌ ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى به‌ ده‌ستهێنانى به‌رژوه‌ندییه‌كانیانه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین