عه‌ممار حه‌كیم له‌ كوردستان به‌ دواى هاوپه‌یمان ده‌گه‌ڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكراى ده‌كه‌ن، عه‌ممار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ‌چه‌ند لایه‌نێكى كوردى و سوننى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌وڵه‌كانى عه‌ممار حه‌كیم بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێ ده‌كات، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات و گوایه‌ ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى له‌سه‌رووى ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌یى و تایفه‌گه‌رى بێت.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات دوێنێ له‌سه‌ر زارى فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ عه‌ممار حه‌كیم داواى له‌ پارتى كردووه‌ بچێته‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانیش كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ ده‌ڵێن ئه‌م داواى حه‌كیم ته‌نیا بۆ پارتى نییه‌، به‌ڵكو له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا داوا له‌ حزبى ترى كوردى و لایه‌نى سوننه‌ ده‌كات و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.

پێشتر له‌لایه‌ن چاودێرانى سیاسى بانگه‌شه‌ى عه‌ممار حه‌كیم بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كى له‌م جۆره‌ به‌ خه‌یاڵى و ناواقیعى وه‌سف كراوه‌.

عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ پێشتر سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى شیعه‌ى كۆنه‌ و پێشتر ناوى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى بوو.
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین