رووسیا لە بۆشایی ئاسمان ئینتەرنێت بەرهەم دەهێنێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

فراوانبوونی ئاستی رکابەرییە جیهانیەکان لەبۆشایی ئاسمان، بووە هۆی تەرخانکردنی زیاتر لە 95 ملیۆن دۆلار لە لایەن ڕووسیاوە بۆ بەرهەمهێنانی ئینتەرنێت لە بۆشایی ئاسمان تا ساڵی 2024.

دیمتری روجوزین سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای Roscosmos، پلانی رووسیای بۆ بەرهەمهێنان و گەیشتنی بە ئینتەرنێت لە بۆشایی ئاسمان ئاشکرا کرد.

لەو بارەیەوە روجوزین وتی" بە گوێرەی ئەو پلانەی کارمان بۆ کردووە، تا ساڵی 2024 ڕووسیا دەبێتە خاوەنی ئینتەرنێت لە بۆشایی ئاسمانەوە".

ئاشکرا بوونی ئەو پلان و خواستەی رووسیا لە پێشڤەچوونەکانی بۆشایی ئاسمان لە کاتێکدایە، حکوومەتی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو بوودجەی بۆ پێشخستنی تەکنەلۆژیا و پرۆژەکانی بۆشایی ئاسمان تەرخانکردووە، و بوودجەی دابینکراو بۆ ئەو بوارە لە ساڵی داهاتوودا زیاتر لە 95.1 ملیۆن دۆلارە.

سەبارەت بە پلانی داهاتووی رووسیا لە بواری بۆشایی ئاسمان، دیمتری روجوزین وتی" ئەو پاڵپشتە داراییە کە حکوومەتی ڕووسیا بۆ بواری بۆشایی ئاسمان تەرخانیکردووە بۆ دوو پرۆژەی سەرەکییە،  یەکەمیان Skif (the Internet)  و  دووەمیان پرۆژەی  Marathonــە، کەیەکەێكیان لە 2022 و ئەوتریان لە کۆتایی 2023 کۆتاییان پێ دێت و دەست بە کاری بەرهەمهێنانی ئینتەرنێت و گواستنەوەی دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین