بەریتانیا کەشتییە جەنگییەکانی ڕەوانەی دەریای ڕەش دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، بڕیارە لە مانگی "ئایار"دا بەریتانیا کەشتییە جەنگییەکانی ڕەوانەی دەریای ڕەش بکات.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "شەرق ئەوسەت" بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەندی تایمزی بەریتانیی بڵاوی کردووەتەوە، مەبەست لە ڕەوانەکردنی ئەو کەشتیانە دەربڕینی پشتیوانی لە ئۆکرانیا و هاوپەیمانانی ناتۆیە.

بڕیارە پاپۆڕێک کە بە مووشەکی دژە مووشەک و بەلەمێک کە بە مووشەکی دژە ژێردەریایی پڕچەک کراون، لە دەریای سپییەوە ڕەوانەی گەرووی بۆسفۆڕ بکرێن و لەوێوە بەرەوە دەریای ڕەش بڕۆن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی تر لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا گرژیی و دەرگیری لە نێوان سوپای ئۆکرانیا و سەربەخۆخوازانی لایەنگری ڕووسیا هاتووەتە ئاراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە، گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند: بەریتانیا بە هاوکاری ئۆکرانیا لە نزیکەوە تاوتوێی دۆخەکە دەکات و هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ بە مەبەستی چارەسەر کردنی گرژییەکان لە پەیوەندیدایە.

هەروەها وتی، "بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی پشتیوانی خۆیان لە مافی سەرەوەی و پاراستنی یەکپارچەیی ئۆکرانیا ڕادەگەیێنن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین