وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ هاووڵاتیانی: پێویستە لە ئازەربایجان وریای خۆتان بن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەدوای گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئازەربایجان وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدات و دەڵێت، "ئەو هاووڵاتیە ڕووسیانەی لە ئازەربایجان دەژین یاخود دەیانەوەێ گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن دەبێت زیاتر وریای خۆیان بن."

ڕۆژی پێنجشەممە (سێی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (هەبار تورک) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشداری بەو ‌هاووڵاتییە ڕووسیانە دەدات کە لە ئازەربایجان دەژین، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی (27) حوزەیرانی (2025)، هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیا بە هۆکارێکی نادیار هێرشیان کردە سەر چەند مالێک لە شاری یەکاتێرینبۆرگ کە ژمارەیەک هاووڵاتی ئازەرباینجان لەم ماڵانەدا دەژیان. لەدوای دروستبوونی گرژیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی ئازەربایجان بەوهۆیەشەوە دوو هاوڵاتی ئازەربایجان گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون و نۆ هاووڵاتیش دەستگیرکران.

لەدوای ئەم ڕووداوە لە ئێستادا گرژی کەوتۆتە نێوان هەردوو وڵات و بەرپرسی کاروباری ڕووسیا لە باکۆ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان کرا بۆ گەیاندنی نیگەرانیەکانیان بە ڕووسیا و داواشی لێکرا بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ ئەو ڕووداوە بکرێت.

هەروەها وەکو کاردانەوەیەک وەزارەتی ڕۆشەنبیری ئازەربایجان هەموو چاڵاکییە ڕۆشەنبیرەکانی لە ڕووسیا هەڵوەشاندنەوە، هەربۆیەش ڕووسیا نیگەرانە لەو ڕووداوە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لە ئازەربایجان وریای خۆیان بن.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین