ژه‌نه‌ڕاڵێكى ئەمریکی: ڕووسیا و چین مانگی دەستکردی شەڕکەر دروستدەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جۆن ڕێمۆند سەرۆکی دەستەی ئەمریکی هێزی بۆشایی ئاسمان دەڵێت، "چین و ڕووسیا چەکی پێشکەوتوو بۆ بۆشایی ئاسمان دروستدەکەن، لەوانە مانگی دەستکردی شەڕکەر و سیستمی جەنگیی لەیزەری لە بۆشایی ئاسمانەوە".

بەرپرسە ئەمریکییەکە وتەکانی خۆی لەکاتی ئامادەبوون لە دانیشتنێکی کۆنگرێس دەربڕیوە و تێیدا ده‌ڵێ،  "لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا دەمانتوانی بیر لە بەکارهێنانی بۆشایی ئاسمان (فەزا) بکەینەوە بۆ مەبەستی سەربازی، بەداخەوە ئەوەمان نەکرد، بەڵام چین و ڕووسیا بەردەوامن لە پەرەدان بە تواناکانیان لەم بوارەدا".

ڕێمۆند هەروەها دەشڵێت، "ئەوانەن دەتوانن تەشویش بخەنە سەر سیستمی دیاریکردنی شوێن (جی پی ئێس)، کاری مانگە دەستکردەکانی ئێمە تێکبدەن یان بیانشێوێنن، مانگی دەستکردی ئەوتۆ کە دەتوانێت مانگە دەستکردە ئەمریکییەکان تێکبشکێنێت".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان بڕیارە ١٦ی ئەم مانگە هەردوو سەرۆک جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لە ئەوروپا کۆببنەوە و چەندین پرسی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی و خاڵەکانی ناکۆکیی نێوانیان گەنگەشە بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین