ئاژانسەکانی مافی مرۆڤ داوایەک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

گرفتی موڵکداری بەرهەمهێنانی ڤاکسین و پێنەدانی ئەو مافە بە کۆمپانیاییەکانی تر، هۆکارە لە پێدانی ڤاکسین تەنیا بە ڕێژەی ٪7ــی دنایشتوانی جیهان، ئەمەیش مەترسی لەسەر ژیان و ئابووری بەشەکەی تری دانیشتوانی گۆی زەوی دروست کردووە، بۆیە ئاژانسەکانی مافی مرۆڤ داوا لەسەرۆکی ئەمریکا دەکەن، لەو بڕیارە پاشگەز ببنەوە و پاڵپشتیەکەی ئەخلاقی داواکاریەکانیان بکەن.

زیاتر لە 15 ئاژانس و ڕێکخراوی ناودەوڵەتی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن، پاڵپشتیان بکات لە سەندنەوەی مافی موڵکداری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە کۆمپانیا و ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی.

هەریەکە لە ئاژانسەکانی لێبوردەی ناودەوڵەتی، هیومان رایتس واچ، ئۆکسفام و 11 ئاژانسی تر داوایەکیان ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگە پێدان بە کۆمپانیا و ناوەدنی تر بدرێت ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەرهەمهێنن و مافی موڵکداری لە رێكخراوی  بازرگانی جیهانی و چەند کۆمپانییەک وەربگیرێتەوە.

لە داواکاریەکانی ئەو ئاژانسانەدا هاتووە" ڕێژەی ٪7ــی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان پێدراوە ، ئەمەیش مەترسیە گەورە بۆسەر ژیانی خەڵک دروست دەکات و گەشەی ئابووری دەکەوێتە مەترسیەکەی چاوەروانکراوە وە"

هەروەها دەشڵێن" لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زیاتر لە 5.9 ملیۆن کەس بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ژیانی خۆیان لەدەستداوە، بۆیە پاڵپشتیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین و سەندنەوەی ئەو خاوەنداریەتیە، ئەرکێکی ئەخلاقیە".

ئەم داواکاریەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کاتێکدایە، لە رێککەوتی 11 /3 /2021 سەرۆکی رێکخراوی بازرگانی  جیهانی نجوزی ئوكونجو ئیويالا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن تا کۆتاییەکانی دیسەمبەری 2021، بگەن بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشە خاوەنداریەتی بەرهەهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، و دابەشکردنی  ڤاکسین بۆ سەرجەم وڵاتانی هەژار، بە تایبەت وڵاتە هەژارەکان.

 ئەم لێدوانەی سەرۆکی WTO لە کاتێکدایە، لە کۆتای مناگی شوباتدا سەرۆکی ئەمریکا، “جۆبایدن” ڕایگەیاند کە مافی موڵکداری  بەرهەمهێنانی ڤاکسین بە رێکخراوی WTO دەبەخشێت، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە بتوانرێت ڤاکسین لە وڵاتە هەژارەکانیش بەرهەم بهێنرێت و وڵاتی دیکەیش سوودی لێببینن.

 ئەم بڕیارەی بایدن، بووە هۆی ناڕەزایی کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بە گشتی و وڵاتی ئەڵمانیا بە تایبەتی. لەو بارەیەوە وەزیری تەندورستی ئەڵمانیا ئینیس سبان رایگەیاند" بریاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، چۆنیەتی گواستنەوەی بۆ وڵاتانی تر، ئەڵمانیا بە توندی دژی ئەو بڕیارەیە و بە پێشێلکردنی مافی کۆمپانیای هەر وڵاتێک دادەنرێت".

مانگی ڕابردوو دووبارە ئیدارەی جۆ بایدن داوای لە ڕێکخراوی بازرگانی ناودەوڵەتی کرد کە بە شیوەیەکی کاتی مافی خاوەنداریەتی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بدەن بە کۆمپانیای تر، بۆ ئەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاد بکرێت، بەڵام وڵاتانی ئەورووپا دژی ئەو بڕیارەن، بەلام تیمی تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا لە دانووستانی بەردەوامدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی فرەلایەن و چارەسرکردنی ئەو کێشەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین