کێشەی موڵکداری بەرهەمێنانی ڤاکسین، گەیشتە رێکخراوی بازرگانی جیهانی ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی رێکخراوی بازرگانی  جیهانی نجوزی ئوكونجو ئیويالا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن تا کۆتاییەکانی دیسەمبەری 2021، بگەن بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشە خاوەنداریەتی بەرهەهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، و دابەشکردنی  ڤاکسین بۆ سەرجەم وڵاتانی هەژار، بە تایبەت وڵاتە هەژارەکان.

 ئەم لێدوانەی سەرۆکی WTO لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابروو، سەرۆکی ئەمریکا، “جۆبایدن” ڕایگەیاند کە مافی موڵکداری  بەرهەمهێنانی ڤاکسین بە رێکخراوی WTO دەبەخشێت، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە بتوانرێت ڤاکسین لە وڵاتە هەژارەکانیش بەرهەم بهێنرێت و وڵاتی دیکەیش سوودی لێببینن.

 ئەم بڕیارەی بایدن، بووە هۆی ناڕەزایی کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بە گشتی و وڵاتی ئەڵمانیا بە تایبەتی. لەو بارەیەوە وەزیری تەندورستی ئەڵمانیا ئینیس سبان رایگەیاند" بریاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، چۆنیەتی گواستنەوەی بۆ وڵاتانی تر، ئەڵمانیا بە توندی دژی ئەو بڕیارەیە و بە پێشێلکردنی مافی کۆمپانیای هەر وڵاتێک دادەنرێت".

زیادبوونی ڕێژەی بەرچاوی حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەفریقیا و هیندستان، هەروەها هۆشداری رێكخراوی WHO، لە زیادبوونی بەردەوامی کەیسەکانی کۆرۆنا لە وڵاتە هەژارەکان و کەمی ڕێژەی پێدانی ڤاکسین، بە فاکتەری سەرەکی  بریاری سەرۆکی ئەمریکا دادەنرێت، بۆ خێراکردنی ڕێژەی پێدانی ڤاکسین و دووبارە گەڕانەوەی خواست بۆ بازارەکانی جیهان، بە تایبەت لەو وڵاتانی ئەفریقیا و هیندستان.

دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە دوای ئەم بڕیارە، کارەکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانی قورستر کردووە، بەڵام سەرۆکی ڕێکخراوەکە دووپاتی کردەوە، کە پێوسیتە ئەم دانووستانانە لە چوارچێوەی پراکتیکی ئەنجامبدرێن و هەرچەندە، رێککەوتنی تەواوەتی لەو بڕیارە چەندین ساڵی پێویستە.

هەروەها ووتی" بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، رەچاوی بەرژەوەندی دوو لایەنە دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین بە زووتری کات، ئامێر و تەکنەلۆژیا پێشکەوتوو لە وڵاتە هەژارەکان دابین بکەین، لە پێناو بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا"

مافی خاوەنداریەتی پێداویستیەکانی دەرمان" داهێنان"، لەلایان ئەو کۆمپانیاییەکان، بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت  بۆ پاراستنی بەرهەمە پزیشکییەکان لە کۆپیکردن، لەهەمانکاتدا دەستکەوتێکی ئابووری زۆریش بە کۆمپانیاییەکە دەبەخشێت.

وڵاتانی جیهان لە هەوڵی بەردەوامدان، بۆ پێدانی پێکووتەی دژی کۆرۆنا، بە سەرجەم دانیشیتوانەکانیان و  وڵاتە هەژارەکان. تا وەک وئێستا 1.29 ملیار ژەمە ڤاکسین لە 174 وڵاتی جیهان دابەشکراوە، بە جۆرێک، ڕۆژانە بە نێوەندگیری 20.8 ملیۆن ژەم ڤاکسین بە خەڵک دراوە.

پلانی رێكخراوی WHO دابەشکردنی نێزیکەی نیو ملیار ژەمە ڤاکسین بوو لە چارەگی یەکەمی 2021، لە رێگەی پرۆگرامی COVAX، بۆ ئەوەی بتوانن، ڕێژەی ٪20ی دانیشتوانی جیهان پێکووتەی کۆرۆنا وەبگرن، بەڵام نەتوانراوە ئەو پلانە جێ بەجێ بکەن.

 

.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین