پەرستارێک: چەند ساڵێکە حکومەت جلوبەرگ و پێداویستى پزیشکیمان بۆ دابین ناکات تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ماوەى چەندین ساڵە هیچ جلوبەرگ و پێداویستییەکى پزیشکى بە دکتۆر و پەرستارانى نەخۆشخانەکانى هەرێمى کوردستان نادرێت، پەرستارێکیش دەڵێت، "ساڵانى ڕابردوو، دوو تا سێجار لە ساڵێکدا جلوبەرگى پزیشکیمان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بە پارەى خۆمان دەیکڕێن."

بەختیار محەمەد، پەرستیار لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "پێداویستییە پزیشکییەکان وەک جلو بەرگ و سەندەڵ و سەدریە، بەردەوام بەکاردەهێندرێت لەناو نەخۆشخانە، لەسەر حکوومەتە بۆمان دابین بکات، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە حکومەت پێمان نادات و دەبێ بە پارەی خۆمان بیکڕین، لەهیچ نەخۆشخانەیەک نادرێت و هۆکارەکەشی دیار نییە".

پێشتر جگە لە وەزارەتى تەندروستى، چەند ڕێکخراوێکى ئەوروپى جلوبەرگ و پێداویستى پزیشکیان بەسەر کارمەندانى تەندروستى دابەش دەکرد، بەڵام وەک زۆزک کەریم دەڵێت، "چەندین ساڵە هیچ پێداویستییەکى پزیشکیان پێنەدراوە و خۆیان دەیکڕین."

سەبارەت بە دابەشنەکردنى جلوبەرگى پزیشکى بەسەر کارمەندانى تەندروستى، شاخەوان سەلیم، بەرپرسی لقی سەندیکای کارمەندانی پەرستارانی هەولێر بە نوچەنێتی راگەیاند، "داواکاری نەخۆشخانەکانمان بۆ هاتووە، کۆگای گشتی حکومەتی هەرێم-مان ئاگادار کردۆتەوە لەو بابەتە، بەڵام حکومەت دەڵێت بەهۆی قەیرانی دارایی ئێمە ناتوانین ئەو پێداویستیانە دابین بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین