هیچ گفتوگۆیه‌ك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى عه‌زم كه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رایگه‌یاند، هیچ گفتوگۆیه‌ك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق نییه‌ و ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانى سیاسى نه‌وه‌ك پێكهێنانى حكومه‌ت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" محه‌مه‌د عه‌بدره‌به‌ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى عه‌زم "سوننه‌" له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق له‌ ئارا بێت و ده‌ڵێ، "هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كان نییه‌".

گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ لێدوانه‌كه‌ى روونى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و گفتوگۆیه‌ى ئێستا له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌رچوونه‌ له‌و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ى كه‌ به‌ هۆى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن دروست بووه‌، نه‌وه‌ك پێكهێنانى حكومه‌ت.

دواتر ده‌شڵێ، "گفتوگۆى پێكهێنانى حكومه‌ت دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

له‌ 10ى مانگى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامى كۆتایى رانه‌گه‌یێندراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین