سەرۆک بارزانى: پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و سوید پەرەی زیاتری پێبدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى سوید لە دیدارێکدا، "سوپاسى وڵاتى سویدى کرد کە لە رۆژانی تەنگانەدا هەمیشە پاڵپشتی گەلی کوردستان بووە."

ئەمڕۆ سێشەممە (23)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە خاتوو ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی سوید، بوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی کورد و ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سویدیان وەک پردێکی بەهێز بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەل هەژمار کرد."

سەبارەت قوربانییەکانى گەلى کورد، وەزیرى دەرەوەى سوید، "پیزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو لە تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش و، هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان و بەهێزکردنی رۆلی ئافرەت لە ژیانی گشتی دا بەرزنرخاند."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆک بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی کرد کە لە رۆژانی تەنگانەدا هەمیشە پاڵپشتی گەلی کوردستان بووە، و هەلوێستی مرۆڤدۆستانەی لەمەڕ خەباتی گەلی کوردستان هەبووە."

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانى،  "سوپاسی حکومەتی سویدی کرد کە لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و داواشی کرد دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و سوید پەرەی زیاتری پێبدرێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین